هومام حه‌مودی: شۆرشی ئێران نموونه‌یه‌كی گه‌شه بۆ گه‌لانی ئازاد وهه‌ڵوێسته‌كانی له‌گه‌ڵ ئێمه جێگه‌ی سوپاسه
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له ساڵیادی شۆرشی ئیسلامی…
هومام حه‌مودی: شۆرشی ئێران نموونه‌یه‌كی گه‌شه بۆ گه‌لانی ئازاد وهه‌ڵوێسته‌كانی له‌گه‌ڵ ئێمه جێگه‌ی سوپاسه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/2/2018 به‌شداری له ئاهه‌نگی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی له‌به‌غدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شۆرشی ئێرانی كرد.
له‌لێدوانێكیدا حه‌مودی شۆرشی ئیسلامی به موعجیزه وه‌سفكرد له‌كاتێكدا هه‌موو جیهان له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی وڵاته زلهێزهكاندابوو و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی نێوان عیراق و ئێران كرده‌وه‌و داوای له وڵاتانی ناوچه‌كه كرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق بگه‌ێننه ئاستی متمانه‌ی بێ وێنه‌دا.
حه‌مودی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه شۆرش به‌سه‌ركردایه‌تی زاناكان سه‌ركه‌وت و سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆدان به‌ڵام توانی به‌پشت به‌ستن به گه‌له‌كه‌ی له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بێت، تا بووه نموونه‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌لانی ئازادیخواز و گووتی كه یه‌كێك له سه‌ربه‌رزییه‌كانی ئه‌و شۆرشه ئه‌وه‌یه كه قه‌واره‌ی زایۆنی ناتوانێت لهترسیدا بخه‌وێت.
هه‌روه‌ها حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان عیراق وئێران له‌باشترین ئاستدایه به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌پاڵپشتیكردنی گه‌لی عیراق له‌به‌ده‌ستهێنانی ئازادی وچه‌سپاندنی سیستمی دیموكراتی و به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی وڵاته‌كه‌ی و ده‌ركه‌وتن له‌ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر و دووپاتكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆردا وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه نزیكه‌ی 3000 قوتابی عیراق له‌وڵاتی ئێران ده‌خوێنن سه‌ره‌ڕای پێدانی غاز‌و كاره‌با وپاڵپشتیكردنی عیراق له‌كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا.