ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دوایین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/2/2018 پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانیی باڵای به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی خاتو (ئان كلاودیا) كه‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانتار (فابیان هاملتۆن و بارۆنه بلاك ستون) له‌پارتی كار و (ئاده‌م هولوای و ماسیۆ ئوفۆرد و لۆرد هایوارد ئوب) له پارتی پارێزگاران كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌غدا كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق كرایه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێخ محمد خۆشحاڵیخۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و سه‌ردانه وهه‌ڵوێسته‌كانی به‌ریتانیای به‌رامبه‌ر دۆزه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامبوونی له‌پێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست وبه‌شداریكردنی له‌پرۆسه‌ی بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی گه‌لی عیراق وئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یان پێشاندا له زیادكردنی هاوكارییه‌كان وبه‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژ به تیرۆریستانی داعش.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
14/2/2018