سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێویسته له‌سه‌رمان روبه‌ڕوی هه‌موو جۆره سه‌رپێچیكردنێكی یاسا ببینه‌وه وكاربكه‌ین بۆ سنورداركردنی چه‌ك به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا
له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگی به‌رز راگرتنی ساڵیادی شه‌هیدبوونی شێخ قاسم جه‌نابی وكوڕه‌كه‌یدا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: پێویسته له‌سه‌رمان روبه‌ڕوی هه‌موو جۆره سه‌رپێچیكردنێكی یاسا ببینه‌وه وكاربكه‌ین بۆ سنورداركردنی چه‌ك به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/2/2018 ئاماده‌ی ئاهه‌نگی به‌رز راگرتنی ساڵیادی شه‌هیدبوونی شێخ قاسم جه‌نابی وكوڕه‌كه‌ی له ناوچه‌ی له‌تیفیه بوو.
له‌ووته‌یه‌كیدا سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق هه‌نگاوده‌نێته ناو قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا وپێویسته هاوكاری زیاتر بكرێت بۆ دانانی نه‌خشه رێگا بۆ قۆناغی دوای داعش وكاركردن بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئاشتی ئه‌هلی له‌ناوچه رزگاركراوه‌كاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” پێویسته له‌سه‌رمان حاڵه‌تێك له‌سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنین له‌ڕێگه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره سه‌رپێچیكردنێكی یاسا وسنورداركردنی چه‌ك به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌نگاوی گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان وپاراستنی جیاوازی پێكهاته‌كان له‌و ناوچانه و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵكه‌كه بۆ پاراستنی ناوچه‌كانی خۆیان له‌ڕێگه‌ی رێكخستنیان له‌رێزه‌كانی سوپا‌و ئاسایشی ناوخۆیی ده‌ستپێده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له حكومه‌ت كرد پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی بێت و گووتی:” كه‌متر له سێ مانگ ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان وئه‌وه‌ش كاتێكی كورته بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی سه‌قامگیری كه حكومه‌ت به‌ڵێنیداوه بۆ ناوچه‌كان دابین بكات بۆ به‌شداریكردنێكی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه‌كه له هه‌ڵبژاردندا، هه‌ربۆیه پێویسته خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌كی بۆ ناوچه وێرانبووه‌كان دابین بكرێت و ئاسانكاری بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتووان و كار بكرێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی كاریگه‌ری چه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان”.
هه‌روه‌ها جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه چه‌سپاندنی ئاسایش له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق پێویستی به‌توانای شاره‌زایانی بواری ئاسایش وبه‌شداریپێكردنێكی فراوان به رۆڵه‌ی ناوچه‌كان له ریزه‌كانی سوپا‌و پۆلیس هه‌یه و جه‌ختیكرده‌وه ” هێشتا بڕوامان وایه كه پشتێنه‌ی به‌غدا دیواری توندوتۆڵی ئاسایشی پایته‌خته وپێویسته پاڵپشتی دانیشتوانه‌كه‌ی بكرێت و خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه‌كانی پێویست دابین بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ببنه هێلی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرشی تیرۆریستان” وداوای له‌هه‌موولایه‌ك كرد” هاوكاری ویه‌كده‌ست بن بۆ بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و كاربكه‌ن بۆ چه‌سپاندنی بنه‌مای ئابورییه‌كی به‌هێز و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه چاومان له‌پاڵپشتی جیهانه بۆ ئێمه له‌كۆنگره‌ی به‌خشێنه‌ره‌كان له كوه‌یت”.
له‌كۆتاییدا جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته له سه‌ر عیراق زه‌مینه‌ی گونجاو بره‌خسێنێت بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه ئه‌وه‌ش پێویستی به‌سه‌قامگیری وئاسایشی زیاتر هه‌یه، هه‌روه‌ها روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وپاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆنگره‌ی كوه‌یت كه ده‌رفه‌تێكی مێژووییه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان به‌هۆی تیرۆر.