هومام حه‌مودی دووپاتیده‌كاته‌وه: سه‌ركه‌وتنی په‌رله‌مان په‌یوه‌سته به راده‌ی سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایی زانكۆیی و پاڵپشتی خۆی بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا دووباره‌ده‌كاته‌وه
له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ مامۆستا‌و قوتابیانی زانسته سیاسیه‌كان…
هومام حه‌مودی دووپاتیده‌كاته‌وه: سه‌ركه‌وتنی په‌رله‌مان په‌یوه‌سته به راده‌ی سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایی زانكۆیی و پاڵپشتی خۆی بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا دووباره‌ده‌كاته‌وه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/2/2018 له‌باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، میوانداری مامۆستا‌و قوتابیانی كۆلێژی زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی به‌غدای كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنی ده‌زگای یاسادانان وپه‌ره‌پێدانی ئاستی چاودێریكردن و یاسادانان په‌یوه‌سته به‌راده‌ی سوودوه‌رگرتنی به‌رده‌وام له‌پسپۆڕی و شاره‌زایی ئه‌كادیمی زانكۆكانی عیراق، هه‌روه‌ها حه‌مودی دووباره پاڵپشتی خۆی بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا و یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكان دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت بهمیوانداریكردنی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكانی عیراق له‌په‌رله‌مان وسوودوهرگرتنیان له‌ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان و دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خسته‌ڕوو وهیوای خواست له‌خولی داهاتووی په‌رله‌مان به‌هه‌مان ڕێبازی كرداری به‌رده‌وامی به‌م هه‌نگاوانه بدرێت، به‌هۆی گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه له‌رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆ و ماڵی گه‌لدا، هه‌روه‌ها سوودهوهرگرتن له‌شاره‌زایی زانكۆیی و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی بۆچوونه‌كان لهلیژنهكاندا له‌بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به پسپۆڕێتی خوێندكاران.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا شێخ حمودی گوێبیستی راوبۆچوونی ئاماده‌بووان بوو و كێشه‌و بهربهستهكای به‌رده‌م كاری زانكۆكان خرانه‌روو و حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات به‌تایبه‌تی كه‌یسی دابینكردنی پارچه زه‌وی بۆ مامۆستایانی زانكۆ و كێشه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری وه‌سفی فه‌رمانبه‌رێتی بۆ قوتابیانی زانسته سیاسیه‌كان.