ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی دوویاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 15/2/2018 له‌میانه‌ی درێژه‌دانی به دانیشتنی دوازده‌مینی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو یاسای سه‌ندیكای پرۆگرامه‌ره‌كانی (مبرمج)ی عیراقی و هاتوچۆ هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای سه‌ندیكای پرۆگرامه‌ره‌كانی عیراقی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داموده‌زگاكانی مه‌ده‌نی و لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هاتوچۆ كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگرییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ست بۆ تاوتوێكردنی داواكارییه‌كانی تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه‌كان ئه‌وانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه خراونه‌ته ناو خشته‌ی كاری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌كاتی به‌رده‌ستبوونی نیسابی یاسایی.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 17/2/2018 له‌كاتژمێر یازده‌ی به‌یانی درێژه‌ی پێبدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
15/2/2018