ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ دوو یاسا دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17/2/2018 له‌میانه‌ی‌ درێژه‌دانی به‌ دوازده‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ دوویاسا هێنا و بڕیاریشدرا كه‌ دانیشتنی‌ رۆژی‌ به‌یانی‌ بۆ تاوتوێكردنی‌ قه‌یرانی‌ ئاو ته‌رخان بكرێت.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشنه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی‌ پرۆژه‌یاسای گۆڕینی‌ ناوی‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ قادسیه‌و ته‌ئمیم بۆ دیوانیه‌و كه‌ركوك كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ یاسایی و هه‌رێم وپارێزگاكانه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ راپۆرتێك، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی‌ پرۆژه‌ یاسای په‌یوه‌ندییه‌كان و زانیاری كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رۆشنبیری‌ و راگه‌یاندنه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر كاركردنی‌ په‌رله‌مان بۆ ته‌واوكردنی‌ ده‌ركردنی‌ یاساكان كرده‌وه‌ وئاماژه‌ی به‌ته‌واوكردن وئاماده‌كردنی‌ 20 یاسا كرد بۆ ده‌نگدان وپه‌سه‌ندكردنیان له‌كاتی‌ به‌رده‌ستبوونی‌ نیسابی یاسایی له‌دانیشتنه‌كانی‌ داهاتوودا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونیكرده‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی‌ دارایی به‌رده‌وامه‌ له‌ تاوتوێكردنی‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ گشتی‌ ساڵی‌ 2018 به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كردنی‌ بۆ ده‌نگدان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ سامانه‌ ئاوییه‌كان وپسپۆڕانی‌ ئه‌و بواره‌ كراوه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی‌ قه‌یرانی ئاو و روێوشوێنه‌كانی‌ حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌.
دواتر سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه‌ به‌یانی‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت بۆ تاوتوێكردنی‌ قه‌یرانی ئاو ده‌به‌سترێت.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 18/2/2018 كاتژمێر 1 دوای‌ نیوه‌ڕۆ هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
17/2/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com