سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات په‌له‌بكات له‌ هاوكاریكردنی‌ ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/2/2018 دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخی‌ مرۆیی ئاواره‌كان له‌ خێوه‌تگاكاندا زۆر مه‌ترسیداره‌.
به‌ڕێزی‌ داوای‌ له‌حكومه‌ت ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌ران و ته‌ندروستی‌ كرد په‌له‌بكه‌ن له‌پێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ بۆ خێزانه‌ زیانپێگه‌وتووه‌كان به‌هۆی‌ شه‌پۆلی‌ ئه‌و دواییه‌ی‌ باران بارین، كه‌ قه‌یرانی‌ ئاواره‌كانی‌ قوڵتركرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موومان له‌به‌رده‌م به‌رپسیارێتیداین وپێویسته‌ هه‌موولایك كاری‌ جددی بكه‌ن له‌پێناو دابینكردنی‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانی‌ پێویست بۆ ئاواره‌كان وداوایكرد له‌ماوه‌ی‌ داهاتوودا كاربكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانیان وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری و گێڕانه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ ئاسایی بۆ شاره‌ رزگاركراوه‌كان.
جبوری‌ دووباره‌ داوای له‌كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد پاڵپشتی‌ عیراق بكات بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دابینكردنی‌ شوێنی‌ ئارام وژیانی‌ ئاسووده‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ پێكهێنانی‌ شانه‌ی‌ قه‌یران به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی‌ مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی‌ كرده‌وه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌قه‌یرانی‌ ئاواره‌كان له‌زوترین كاتدا.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ستایشی رۆڵی‌ ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ینه‌تیه‌كانی‌ ئاوارده‌كان كرد و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ بڕیارو یاساكاندا هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتیه‌ك له‌ پاراستنی‌ مافی‌ عیراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی‌ ده‌كات.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
18/2/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com