هومام حه‌مودی‌: به‌ستنی‌ گرێبه‌ست له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت بۆ كڕینی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ ” تاوان و خیانه‌ت” له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتیكردنی‌ به‌رهه‌می‌ نشتیمانی‌ به‌رز ده‌نرخێنێت

له‌میانه‌ی‌ چاودێریكردنیدا بۆ پێشانگایه‌كی‌ پیشه‌سازی‌…
هومام حه‌مودی‌: به‌ستنی‌ گرێبه‌ست له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت بۆ كڕینی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ ” تاوان و خیانه‌ت” له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتیكردنی‌ به‌رهه‌می‌ نشتیمانی‌ به‌رز ده‌نرخێنێت

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/2/2018، له‌باڵه‌خانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، چاودێری‌ پێشانگای‌ ساڵانه‌ی‌ سێیه‌م بۆ پیشه‌سازی‌ چه‌رم و رستن و چنین كرد.
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ستنی‌ گرێبه‌ست له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت بۆ كڕینی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ” تاوان و خیانه‌ت” له‌قه‌ڵه‌مدا، هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتیكردنی‌ به‌رهه‌می‌ نشتیمانی‌ به‌رزنرخاند.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ گووتی‌:” عیراق به‌یه‌كگرتوویی گه‌له‌كه‌ی‌ توانی به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وێت وئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ئالنگارییه‌كی‌ تردایه‌ ئه‌ویش په‌ره‌پێدانی كه‌رتی‌ پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵی‌ وبازرگانی‌ نشتیمانی و دووباره‌ سه‌رده‌كه‌وێت” وئاماژه‌یكرد:” پاراستنی‌ به‌رهه‌می‌ نشتیمانی‌ به‌رپسیارێتیه‌كی‌ گشتیه‌ كه‌ هه‌موو تاكێكی‌ عیراقی به‌شداری‌ تێدا ده‌كات به‌بێ جیاوازی‌”.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com