هومام حه‌مودی: پێویسته موسڵمانان روبه‌ڕوی پلانه‌كانی زایۆنی ببنه‌وه، وشێخ حه‌سون ده‌ڵێت: هیوای گه‌وره‌مان به‌ئێوه هه‌یه
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ فه‌تواده‌ری سوریا…
هومام حه‌مودی: پێویسته موسڵمانان روبه‌ڕوی پلانه‌كانی زایۆنی ببنه‌وه، وشێخ حه‌سون ده‌ڵێت: هیوای گه‌وره‌مان به‌ئێوه هه‌یه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/2/2018 پێشوازی له موفتى كۆماری عه‌ره‌بی سوریا شێخ ئه‌حمه‌د به‌درئه‌لدین حه‌سون كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ناوچه وئالنگارییهكانی به‌رده‌م جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كرا و شێخ حه‌مودی جه‌ختی له‌سه‌ر روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پلانه‌كانی جوله‌كه له‌ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن موسڵمانانی هه‌موو جیهان كرده‌وه ودووپاتیكرده‌وه:” ئێمه له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا و پێویسته یه‌كده‌ست بین بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی وتهكفیركردن”.
هه‌روه‌ها حه‌مودی پیرۆزبایی خستنه‌خواره‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی له پاڵه‌وانانی مه‌یدان كرد وئه‌و كاره‌ی به‌ده‌ستكه‌وتێكی باشی له‌قه‌ڵه‌مدا وگووتی:” تیرۆر ئه‌مڕۆ هه‌موو موسڵمانانی كردووته ئامانج هه‌ربۆیه پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه روبه‌ڕوی ببینه‌وه” و گووتی:” له‌یه‌كنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو گه‌لی سوریا‌و عیراق سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنا كه هه‌موو وڵاتانی جیهان شاهیدی بۆ ده‌ده‌ن” وداوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كار بكات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌سوریا وگێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز موفتى سوریا ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراق دژی تیرۆریستانی داعش كرد و گووتی كه هێزی عیراق وسوریا هێزی هه‌موو جیهانی ئیسلامیه و ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌ك گه‌لین و هه‌وڵه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ دروستكردنی ناكۆكی له‌نێوان موسڵماناندا سه‌رناگرێت وگووتی:” هیوای گه‌وره‌مان به‌ئێوه هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م عیراق وناوچهكهدا”.