شێخ حه‌مودی له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ ویلایه‌تی: عیراق وئێران له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردان دژی تیرۆر و بوونی ئه‌مریكیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح…
شێخ حه‌مودی له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ ویلایه‌تی: عیراق وئێران له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردان دژی تیرۆر و بوونی ئه‌مریكیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/2/2018 وبه‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌ڕێز هادی عامری، پێشوازی له راوێژكاری سه‌رۆكی شۆرشی ئیسلامی ئێرانی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بواری سیاسی و ئاسایش و ئابوری هه‌ردوو وڵات كرا‌و و هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه و حه‌مودی داوایكرد هاوكاریكردن به‌رده‌وام بێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پلانه‌كانی دوژمنان.
شێخ حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه عیراق وئێران له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردان دژی مه‌ترسی تیرۆر و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌وڵه‌كانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری كرده‌وه بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی ناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ویلایه‌تی دووپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات دوارۆژی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كلایده‌كاته‌وه وهیوای خواست كه په‌یوه‌ندی دووقۆڵی فراوانتر بكرێن وبواره‌كانی هاوبه‌ش كارا بكرێن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراق به‌سه‌ر داعشدا پیرۆزكرد.