ئارام شێخ محمد: تۆزخورماتو شاری برایه‌تیه و نمونه‌ی عیراقێكی بچووكه‌و هه‌موو پێكهاته‌كان له‌كورد و عه‌ره‌ب وتوركمان له‌خۆ ده‌گرێت
له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا به‌یاوه‌ری پارێزگاری سه‌لاحه‌ددین بۆ شاری تۆزخوماتوو
ئارام شێخ محمد: تۆزخورماتو شاری برایه‌تیه و نمونه‌ی عیراقێكی بچووكه‌و هه‌موو پێكهاته‌كان له‌كورد و عه‌ره‌ب وتوركمان له‌خۆ ده‌گرێت
بەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه 19/2/2018 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق به‌ڕێز ئارام شێخ محەمەد بەیاوەری به‌ڕێز ئەحمەد عەبدوڵا جبوری پارێزگاری سەڵاحەدین، سەردانی قەزای تۆزخورماتوی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و چین و توێژە جیاوازەکانی قەزای تۆزخورماتو کۆدەبێتەوەو ڕایدەگەیەنێت هەوڵەکانمان ئەنجامی باشی هەبوەو سەقامگیری بۆ قەزاکە گەڕاوەتەوە، هەنگاوەکانی ئێستاشمان بۆ گێڕانەوەی تەواوی ئاوارەکان و قەرەبوکردنەوەیان و چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوە ژیانە.
لەو ڕوەوە و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و پارێزگاری سەڵاحەدین و فەرماندەیی سوپا لەو پارێزگایەو هێزی کاردانەوەی خێرای کرد کە ڕۆڵێکی ئیجابیان گێڕا لەکۆتایهێنان بەتوندوتیژی و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی قه‌زاكه بۆ زێدی خۆیان وگووتی:” تۆزخورماتو شاری برایه‌تیه و نمونه‌ی عیراقێكی بچووكه‌و هه‌موو پێكهاته‌كان له‌كورد و عه‌ره‌ب وتوركمان له‌خۆ ده‌گرێت وئامانجی ئێمه گێڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاساییه بۆ دۆخی جارانی خۆی و كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌ین”.
لەبارەی پرسی قەرەبوکردنەوەی ئاوارەکانیش، ئارام شێخ محەمەد وتی: لەچوارچێوەی ئەو داوایانەی لەپرۆژە یاسای بودجەدا پێشکەشکراوە لەگەڵ پارێزگاری سەڵاحەدین هەمو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە قەزای تۆزخورماتو وەک ناوچە زیانلێکەوتوەکانی تر قەرەبوی هاوڵاتیان بکرێتەوەو خزمەتگوزاری پێویستی بۆ دابینبکرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری سه‌لاحه‌دین سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پارێزگای سه‌لاحه‌ددین و قه‌زای تۆزخورماتو به‌رزنرخاند و به‌ڕێز ئارام شێخ محمدی به كه‌سایه‌تیه‌كی نشتیمانپه‌روه‌ر وبه‌ڕێز له‌لایه‌ن عیراقیه‌كان وه‌سفكردو ئاماژه‌ی به‌رۆڵی پیشه‌یی به‌ڕێزی له‌ده‌زگای یاساداناندا كرد و رونیكرده‌وه كه هاریكاری هاوبه‌ش له‌نێوان پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو هاوڵاتیان.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
۱۹/۲/۲٠۱۸