سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ عیراق پێویستی‌ به‌پاڵپشتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ تیرۆریستان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ده‌ستكردن به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌قۆناغی داهاتوودا

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ یاریده‌ده‌ری‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا..
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ عیراق پێویستی‌ به‌پاڵپشتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ تیرۆریستان و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ده‌ستكردن به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌قۆناغی داهاتوودا
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 22/2/2018 وبه‌ئاماده‌بوونی‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌به‌غدا به‌ڕێز دۆگلاس سلێمان پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا به‌ڕێز رۆبه‌رت كارمن كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی و ئاسایشی عیراق وناوچه‌كه‌ كراو تیشك خرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ وهاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌نێوان عیراق وئه‌مریكادا بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر و له‌ناوبردنی‌ خاڵی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان.
جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق پێویستی‌ به‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و وڵاتانی‌ دۆست هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی‌ تیرۆریستان ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن له‌م دواییه‌دا ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان تێكبده‌ن و گووتی‌:” پێویسته‌ پارێزگاری‌ له‌سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر تیرۆردا بكه‌ین وپێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌واڵگری‌ له‌نێوان عیراق و هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا زیاد بكرێت بۆ رێگه‌گرتن له‌وانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت فیتنه‌ و ناكۆكی‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراقدا دروست بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ قۆناغی داهاتوو پێویستی‌ به‌هه‌موو هه‌وڵه‌كان هه‌یه‌ بۆ سه‌رخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ خۆش بكرێت بۆ قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ داخستنی‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ تیرۆر له‌وڵاتدا.
هه‌روه‌ها جبوری‌ رۆڵی‌ ئه‌مریكای بۆ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌جه‌نگی دژی‌ تیرۆر وله‌هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كارمن پاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ عیراق له‌جه‌نگی دژی‌ تیرۆردا دووپاتكرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com