سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌شاندی راگه‌یاندنی سعودی ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه كه عیراق گرنگی به‌پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و گێڕانه‌وه‌ی رۆڵی گرنگی خۆی له دۆزه‌كانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمیدا ده‌دات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌ئاماده‌بوونی باڵیۆزی سعودیه له عیراق به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز شمه‌ری ونه‌قیبی رۆژنامه‌نوسانی عیراقی وعه‌ره‌بی به‌ڕێز موئه‌یه‌د لامی پێشوازی له‌شاندی راگه‌یاندنی سعودی كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و نوێنه‌ری رۆژنامه‌كان وده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سعودیه كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخ وئالنگه‌رییه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌كه و گرنگی هاریكاری نێوان عیراق وجیهانی عه‌ره‌بی بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی وكاراكردنی فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری خرایه به‌رباس وگفتوگۆ.
هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عیراق وسعودیه و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری وبرایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لدا كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه عیراق گرنگی به‌پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و گێڕانه‌وه‌ی رۆڵی گرنگی خۆی له دۆزه‌كانی عه‌ره‌بیدا ده‌دات و دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی خۆی و په‌ره‌پێدانی ئابوری و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه وله‌سه‌روی هه‌موویاندا شانشینی سعودیه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانجانه به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر و ده‌رفه‌تیش بۆ وڵاتانمان ده‌ره‌خسێنێت بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌بواره‌كانی بازرگانی و وزه و وه‌به‌رهێنان و سامانه جیاجیاكاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه عیراق هه‌نگاو ده‌نێته ناو قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و هیوای خواست كه وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌گشتی و سعودیه به‌تایبه‌تی به‌شدارییه‌كی گه‌وره له‌م بواره‌دا بكات.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان بۆ عیراق ودیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕی وهیوایان خواست كه دیدار‌و گفتوگۆی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بن بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی برایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو گه‌لدا.