جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد پرسه‌نامه‌ی كۆچی دوای بیرمه‌ندی عیراقی فالح عه‌بدولجه‌بار بڵاوده‌كاته‌وه
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی زانای كۆمه‌ڵناسی و توێژه‌رو بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی عیراقی (فالح عه‌بدولجه‌بار) پێمان گه‌یشت وبه‌وبۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی عیراق به‌گشتی و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
ماڵئاوایی عه‌بدولجه‌بار خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌مومان له‌به‌رئه‌وه‌ی خوالێخۆشبوو سامانێكی گه‌وره‌و مه‌وسوعه‌بوو له‌بواری پێشكه‌وتنی رۆشنبیری و بیری نوێ و هاوچه‌رخ و ئه‌زموونی گه‌لان و رۆڵی یاسا له‌كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌كاندا.
داوا له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌ین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات و سه‌بوریش بداته كه‌سوكاری.
انا لله وانا الیه را‌جعون
ئارام شێخ محمد
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
دووشه‌ممه 26/2/2018