سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خواستی عیراق بۆ فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا دووپاتده‌كاته‌وه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه
له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر..
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خواستی عیراق بۆ فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا دووپاتده‌كاته‌وه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/2/2018 چاوی به میری وڵاتی قه‌ته‌ر شێخ تمیمی كوڕی حه‌مه‌د ئال سانی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی وچۆنیه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یران و ئالنگارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان كرا.
سه‌رۆك جبوری خواستی عیراقی بۆ فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا دووپاتكرده‌وه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه وگووتی:” ناوچه‌كه‌و جیهان روبه‌ڕوی ئالنگاری گه‌وره ده‌بنه‌وه و پێویسته هه‌موولایه‌ك یه‌كده‌ست بن بۆ كۆتایهێنان به‌ناكۆكیه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی بنیاتنه‌ر و راشكاوانه‌دا”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی داوای له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقدا بكه‌ن به‌تایبه‌تی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی داعش.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، میری قه‌ته‌ر رۆڵی عیراقی له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی له‌دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا و هه‌وڵه‌كانی بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ شاره رزگاركراوه‌كان به‌رزنرخاندو دووپاتیكرده‌وه كه وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك وپاڵپشتیه‌ك پێشكه‌شی حكومه‌تی عیراقی وله‌هه‌موو ئاسته‌كاندا ده‌كات.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/2/2018