هومام حه‌مودی‌ داوا له‌ وڵاتی‌ چین ده‌كات په‌ره‌ به‌كارگه‌كانی‌ عیراقی بدات و وه‌به‌رهێنان بكات وداوا له‌ راگه‌یاندنكارو هونه‌رمه‌ندانی‌ چینی ده‌كات سه‌ردانی عیراق بكه‌ن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی شێخ د. هومام حه‌مودی‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/2/2018 له‌نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی، چاوی‌ به‌ باڵیۆزی‌ چین له‌به‌غدا به‌ڕێز تشن وی‌ تشینگ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ هاوبه‌ش كرا.
شێخ د.هومام حه‌مودی‌ داوای‌ له‌ وڵاتی‌ چین كرد وه‌به‌رهێنان له‌بواری‌ پیشه‌سازیدا له‌عیراق بكات و په‌ره‌ به‌كارگه‌كانی‌ عیراقی بدات و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ ئالۆگۆڕكردنی‌ رۆشنبیری‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ زانكۆكان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ داوای‌ له‌ راگه‌یاندنكارو هونه‌رمه‌ندانی‌ چینی كرد سه‌ردانی عیراق بكه‌ن ومێژوو شارستانیه‌ت و كه‌لتوری‌ ره‌سه‌نی‌ عیراق به‌سه‌ربكه‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها حه‌مودی جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چین له‌یادی شه‌ست ساڵه‌ی‌ جه‌ژنی‌ نشتیمانی‌ خۆیدا شوێنی‌ په‌نجه‌ی‌ خۆی له‌عیراقدا دیاربێت، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ یه‌كێك له‌پرۆژه‌ ستراتیجیه‌كانی‌ گه‌وره‌ له‌ عیراق بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببیته‌ په‌یامێك بۆ به‌هێزكردنی‌ رۆڵی‌ چین وپته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و هه‌ردوو وڵاتدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com