هومام حه‌مودی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ پاڵپشتیكردنی‌ داهێنه‌ران راده‌گه‌ێنێت و دووپاتیده‌كاته‌وه‌: ئه‌وان سامانێكی‌ نشتیمانین و پێشكه‌وتنی‌ عیراق په‌یوه‌سته‌ به‌ئه‌وانه‌وه‌

له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنیدا له‌ دیداری‌ داهێنه‌ران
هومام حه‌مودی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ پاڵپشتیكردنی‌ داهێنه‌ران راده‌گه‌ێنێت و دووپاتیده‌كاته‌وه‌: ئه‌وان سامانێكی‌ نشتیمانین و پێشكه‌وتنی‌ عیراق په‌یوه‌سته‌ به‌ئه‌وانه‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی شێخ د. هومام حه‌مودی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/2/2018 چاوی‌ به‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ دیداری‌ داهێنه‌رانی‌ عیراقی كه‌ زیاتر له‌ 1000 داهێنه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا شێخ حه‌مودی‌ ده‌ستپێشه‌خه‌رییه‌كی‌ بۆ پاڵپشتیكردنی‌ داهێنه‌ران وچاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه‌:” ئه‌وان سامانێكی‌ نشتیمانین و پێشكه‌وتنی‌ عیراق په‌یوه‌سته‌ به‌ئه‌وانه‌وه‌”.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی‌ دووپاتیكرده‌وه‌:” هه‌روه‌ك چۆن ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌مان بۆ پاڵپشتیكردنی‌ به‌رهه‌می‌ نشتیمان وروبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بڕوایان به‌ پیشه‌سازی‌ نشتیمانی‌ نیه‌ سه‌ركه‌وت، به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رده‌كه‌وین له‌ پاڵپشتیكردنی‌ داهێنه‌رانی‌ عیراقی و پاڵپشتی ئه‌وان ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ بڕوامان به‌ تواناو داهێنان و شاره‌زایی عیراقیه‌كان هه‌یه‌”.
هه‌روه‌ها به‌رێزی‌ گووتی:” پێویسته‌ پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ دانانی پلانێك بۆ پاراستنی‌ داهێنه‌ری‌ عیراقی وسوودوه‌رگرتنی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ بیرۆكه‌و داهێنانه‌كانی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ داهێنه‌ر رۆڵی‌ كاراو گرنگی هه‌بێت له‌ بنیاتنانی‌ وڵات و باشتركردنی‌ بژێوی‌ گه‌له‌كه‌مان”.
شێخ حه‌مودی‌ به‌ڵێنیدا كاربكات بۆ نه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م سوودوه‌رگرتن له‌ تواناكانیان له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ یاسای پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی‌ بڕیاری پێویست بۆ پاڵپشتیكردنیان له‌بواره‌كانی‌ خوێندنی‌ باڵاو به‌شداریكرنیان له‌ پێشانگاو كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانداو دامه‌زراندنی كۆمپانیای‌ تایبه‌ت به‌خۆیان، سه‌ره‌ڕای‌ خه‌ڵاتكردنیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com