ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستده‌كات به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1/3/2018 له سێزده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 180 په‌رله‌مانتار، ده‌ستیكرد به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 و پێنج بڕیاری په‌رله‌مانی په‌سه‌ند كرد.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی ساڵیادی جه‌ژنی مامۆستا پیرۆزبایی له مامۆستایانی عیراقی كرد.
دواتر په‌رله‌مانتار سوعاد جه‌بار به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێنده‌وه تێیدا پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی مامۆستای له خێزانی په‌روه‌رده‌یی وهه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نی خۆیان بۆ خزمه‌تكردنی زانین و فێركردن ته‌رخان كردووه كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك تێیدا قه‌زای به‌عاج و گونده‌كانی سه‌ر به‌قه‌زاكه وه‌كو ناوچه‌ی وێرانبوو له‌قه‌له‌مدا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر ناساندنی ناوچه‌ی عیازیه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر وه‌كو ناوچه‌یه‌كی وێرانبوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك تێیدا قه‌زاكانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار كه بریتین له قائیم و عه‌نه و راوه وه‌كو ناوچه‌ی وێرانبوو ناساند.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك تێیدا سوپاس و پێزانینی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه كرا ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی عیراقیان كرد له جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش وداوا له‌حكومه‌ت كرا خشته‌یه‌كی كات دابنێت بۆ ده‌رچونی هێزه‌كانی بیانی له خاكی عیراق دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر گروپه تیرۆریستان‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌دووباره رێكخستنه‌وه‌ی خشته‌ی قه‌رزه‌كانی كشتوكاڵ و ڕاگرتنی سووی كه‌ڵه‌كه‌بوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی فیدرالی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی 2018 وله كۆی 48 ماده 12 ماده‌ی په‌سه‌ند كرد.
له‌كۆتاییدا بریاردرا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 3/3/2018 كاتژمێر 11 به‌یانی درێژه به‌دانیشتنه‌كه بدرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
28/2/2018