سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ی كۆمبوونێكی هۆزه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باشوری به‌غدا ده‌بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2/3/2018 ئاماده‌ی كۆمبوونێكی هۆزه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باشوری به‌غدا بوو.
جبوری له‌ووته‌یه‌كیدا له كۆمبوونهكهدا چه‌ند خاڵێكی خسته‌ڕوو له‌وانه:
ئاماده‌بوونی هۆزه‌كان ئه‌مڕۆ وكۆبوونهوهیان له‌باشوری به‌غدا په‌یامێكی به‌هێزه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گره‌وی مانه‌وه‌ی تیرۆریان ده‌كرد وئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانویست تائیفه‌گه‌ری بڵاوبكه‌نه‌وه.
ساڵانی رابردوو له‌سه‌ر عیراق قورس و نه‌خۆش بوون، به‌ڵام به‌یه‌كڕیزی و هاریكاری هه‌موولایه‌ك توانرا خاكی وڵات له‌تیرۆریستانی داعش رزگار بكرێت وئێمه به‌چاوی رێز‌و حورمه‌ته‌وه سه‌یری هه‌موو قوربانیدانه‌كان ده‌كه‌ین.
رۆڵه‌ی باشور هه‌میشه له‌پێشه‌نگی سهنگهرهكانبوو بۆ رزگاركردنی خاكی باكور و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی عیراقیه‌كان.
داعش وه‌كو وێنه‌یه‌ك له وێنه‌كانی تیرۆر كۆتایی پێهات، به‌ڵام پێویسته له‌ڕوی په‌روه‌رده‌یی و ئاینیه‌وه روبه‌ڕوی تیرۆر ببینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی توندڕه‌وی ده‌بێته هۆی خوێنڕشتن و له‌ده‌ستانی سامان وبهرژهوهندییهكان.
ئه‌ركی پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری فیكری و ئابوری ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئێمه وه‌كو حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
پێویسته كه‌یسی پشتبه‌ستنی وڵات به‌داهاتی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 94% له‌بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا بگۆڕدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عیراق پڕه له خێر‌و سامانی مرۆیی وگه‌نجان و تواناكانی خۆجه‌یی و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی كه پێویسته سوودی لێوه‌ربگیرێت.
سه‌قامگیری ئابوری ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به وه‌به‌رهێنانی سامان و تواناكان، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌داخستنی ئه‌و ده‌روازانه‌ی كه تێیدا ئه‌و سامان و توانایانه به‌هه‌ده‌ر ده‌درێن.
ئێمه پاڵپشتی له‌چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وئارامی وجێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ین ویه‌كێك له‌هه‌نگاوه گرنگه‌كان له‌مباره‌وه یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌رییه كه گه‌یشتووته قۆناغی ده‌نگدان وچه‌ند یاسایه‌كی تری په‌یوه‌ندیدار به گێڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپا‌و یاساكانی تایبه‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/3/2018