هومام حه‌مودی داواده‌كات دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخی فێركردن بكرێت و به‌رپسیارێتی به‌دواداچوونی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر مامۆستایان ده‌خاته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ سه‌ندیكای مامۆستایان
هومام حه‌مودی داواده‌كات دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخی فێركردن بكرێت و به‌رپسیارێتی به‌دواداچوونی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر مامۆستایان ده‌خاته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ی 1/3/2018 سه‌ردانی باره‌گای سه‌ندیگای مامۆستایان كرد به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی مامۆستا.
حه‌مودی داوایكرد كه بۆنه‌ی جه‌ژنی مامۆستا ببێته رۆژێك بۆ پێداچوونه‌وه‌و دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی خوێندن و مامۆستا له‌وڵات و داوای له توێژی مامۆستایان كرد شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕن له‌بواری بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و مرۆڤدا.
هه‌روه‌ها حه‌مودی داوای له رۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد رێز له‌رۆڵی مامۆستا بگرن و پاڵپشتی بكه‌ن ورێگری له‌و كه‌سانه بكه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر مامۆستایان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌رپرسیارێتی به‌دواداچوون و په‌ره‌پێدانی ئاستی خسته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی ئاماژه‌ی به هه‌ڵه‌كانی بواری فێركردن كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیدان به‌م بابه‌ته كرد و داوایكرد به‌شێكی دیاری بودجه‌ی گشتی بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان بكرێت بۆ دابینكردنی پێداویستیه گه‌وره‌كانی له‌پێناو دروستكردنی دوارۆژێكی گه‌ش بۆ عیراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نه‌قیبی مامۆستایان عه‌باس سودانی هه‌ڵوێسته‌كانی شێخ حه‌مودی له‌بواری چاودێریكردن و به‌رگریكردنی له‌مافه‌كانی مامۆستایان وده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی پلیتی گه‌شتكردن و به‌رهه‌مه‌كانی رستن وچنین وهه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان به‌رزنرخاند ودیارییه‌كی یادگاری به‌وبۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شی به‌رێزی كرد.