ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/3/2018 له سێزده‌مین دانیشتنه‌كانی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 187 په‌رله‌مانتار یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 وبودجه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ په‌سه‌ندكرد، هه‌روه‌ها ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاكان دا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه په‌رله‌مانتار حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی نه‌قیبی ده‌رمانسازه‌كان راپۆرتێكی له‌مبواره‌وه پێشكه‌شكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای به‌شداریكردنی عیراق له رێكه‌وتنامه‌ی پاریسی هاوپێچكراو به‌رێكه‌وتنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ساڵی 1992 بۆ گۆڕینی كه‌شوهه‌وا كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای مافی ئه‌ندازیاران وپاراستنیان كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دارایی و یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره 11ی ساڵی 2007 وله‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ملێنراوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ساڵی دارایی 2018.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ملێنراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ساڵی دارایی 2018.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌ملێنراوی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ بۆ ساڵی دارایی 2018.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی گشتی كۆماری عیراق بۆ ساڵی دارایی 2018 به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاكان به‌تایبه‌تی بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنێك ده‌به‌سترێت بۆ په‌سه‌ندكردنی چه‌ند یاسایه‌كی گرنگ.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 5/3/2018 كاتژمێر 11 به‌یانی هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
3/3/2018