سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات ئاماده‌ی دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه بن به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/2/2018 داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌شداری له‌دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌روای 1 ئازاری 2018 بكه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی.
به‌ڕێزی گووتی:”دواخستنی بودجه ده‌بێته هۆی دروستكردنی به‌ربه‌ستی گه‌وره بۆ كاری داموده‌زگاكانی وڵات به‌تایبه‌تی له‌بارودۆخی دارایی و ئابوری ئێستادا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی دواكه‌وتن ولاوازبوونی بازرگانی و بازاڕه‌كان، سه‌ره‌ڕای دروستبوونی كێشه سیاسیه‌كان به‌هۆی ئه‌و دواكه‌وتنه‌وه “.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” هه‌موومان خواست وتموحی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه بارودۆخی ئابوری گونجاو بڕه‌خسێندرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و چه‌سپاندنی سه‌قامیری هه‌میشه‌یی وپێویسته چاره‌سه‌ری جددی بۆ كێشه‌كانی هاوڵاتیان بدۆزرێته‌وه و باری بژێوی ژیانیان و خزمه‌تگوزارییه‌كان باشتربكرێن وبودجه‌ی گشتی یه‌كێكه له‌دیارترین فاكته‌ره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانجه”.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد ئاماده‌ی دانیشتنی رۆژی پێنج شه‌ممه بن بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی وهه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره نه‌كرێنه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28/2/2018