جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا به‌رزده‌نرخێنێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محه‌مه‌د ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018 سه‌ردانی باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد وله‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری به‌ڕێز عیرفان حه‌یالی وژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌ره پله به‌رزه‌كانی سوپا پێشوازی لێكرا.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی وڵات و گرنگی به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌به‌غداو پارێزگاكان كرا، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌دا كه وڵات هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی گشتیدا ده‌نێت.
شێخ محه‌مه‌د ستایشی رۆڵی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد له‌رزگاركردنی خاك وقوربانیدان له‌پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایش ورزگاركردنی شاره‌كان وڕایگه‌یاند:” ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستهاتون قوربانیه‌كی زۆری بۆ دراوه و ده‌ستگرتن به‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌بێت له پێشینه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانمان بێت”.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئارام شێخ محه‌مه‌د باسی دۆخی ئه‌منی قه‌زای تۆزخورماتو كرد و وگوتی:”مایه‌ی خۆشحاڵیه كه سه‌قامگیری بۆ شاره‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌و ژیان تیایدا ئاسایی بۆته‌وه” و سوپاسی وه‌زیری به‌گریشی كرد كه ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوه تیایدا و هاوكارێكی به‌رده‌وامیان بوه له‌وبواره‌داو له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاماده‌یی په‌رله‌مانی پێشاندا بۆ هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌منیدا بۆ ده‌ركردنی بڕیار‌و یاسای پێویست به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌پێناو به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌هه‌موو ناوچه‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه حه‌یالی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و دیداره ده‌ربڕی و گووتی كه سه‌ردانه‌كه‌تان پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی دامه‌زراوه‌ی یاسادانانه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و هانده‌رێكیشه بۆ ئه‌وان به‌گوڕوتینێكی زیاتره‌وه ئه‌ركه‌كانیان ڕاپه‌ڕێنین وگوتیشی: له‌ڕابردودا به یه‌كگرتوی و هاوسه‌نگه‌ریمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر تیرۆردا به‌ده‌ستهێنا و بۆ ئاینده‌ش به‌رده‌وامی پێكه‌وه‌ییمان ویه‌كگرتوویی و یه‌كه‌ده‌ستیمان زامنی درێژه‌كێشانی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ده‌كات.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4-3-2018