هومام حه‌مودی: به‌رزكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر كارگه‌كانی شتایگه‌ر ودروستكردنی كه‌رپوچ زیان به پیشه‌سازی نشتیمانی ده‌گه‌ێنێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018 له‌لێدوانێكیدا، به‌رزكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر كارگه‌كانی شتایگه‌رو “كاشی” له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌تی به‌غدای پایته‌خت ره‌تكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه:” ئه‌و هه‌نگاوه پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كانی هاندانی به‌رهه‌می نشتیمانیه و زیان به پیشه‌سازی نشتیمانی ده‌گه‌ێنێت”.
هه‌روه‌ها حه‌مودی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌رزكردنی نرخی نه‌وتی ڕه‌ش بووه هۆی زیادكردنی تێچووی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كه‌رپوچ وفڕنه‌كان، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی لاوازكردنی تواناكانی به‌رهه‌می نشتیمانی له‌ركابه‌ریكردنی به‌رهه‌می هاورده وبه‌شێك له‌و كارگانه ناچار ده‌كات كاره‌كانیان بوه‌ستێنن.
شێخ حه‌مودی كه ماوه‌ی دوو ساڵه پێشڕه‌وی هه‌ڵمه‌تی پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی ده‌كات، هۆشداریدا له‌هه‌ر بڕیارێكی نامه‌دروس كه زیان به‌به‌رهه‌می نشتیمانی ده‌گه‌ێنێت وده‌بێته هۆی زیادبوونی بێكاری و بێبه‌شكردنی وڵات له‌داهاتێكی دارایی كه زۆر پێویستی پێیه‌تی.