شێخ حه‌مودی: هه‌موو بڕگه‌كانی تایبه‌ت به ئیمیتازاتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا لابران
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/3/2018 له‌لێدوانێكیدا، دووپاتیكرده‌وه كه هه‌موو بڕگه‌كانی تایبه‌ت به ئیمیتازاتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕگانه‌ی پێشتر ده‌نگیشیان له‌سه‌ردرابوو لابران.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی سوپاسی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ تا كۆتایی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌بوون ورۆڵیان هه‌بوو له ده‌ركردنی چه‌ند یاسایه‌كی گرنگی وه‌كو پێشنیاری یاسای پاراستنی مامۆستایان و هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای قه‌لاچۆكردنی تیرۆر، هه‌روه‌ها پرۆژه یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نشتیمانی عیراقی و له‌كۆتایشدا پێشنیاری یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وپێكهاته‌كانی.