هومام حه‌مودی‌ پیرۆزبایی په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای پاراستنی‌ مامۆستایان له‌هه‌موو مامۆستایانی‌ وڵات ده‌كات

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د.هومام حه‌مودی‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/3/2018 له‌دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌ماندا و به‌ئاماده‌بوونی‌ نه‌قیبی مامۆستایان به‌ڕێز عه‌باس سودانی‌، پیرۆزبایی له‌توێژی‌ مامۆستایان كرد و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان شایسته‌ی‌ هه‌موو پاڵپشتیه‌كن له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانان و جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
شایه‌نی‌ باسه‌ كه‌ پێشنیاری‌ یاساكه‌ له‌سه‌ر داواكاری‌ شێخ حه‌مودی‌ پێشكه‌شكرا و ده‌نگدانی‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر یاساكه‌ به‌هۆی‌ چڕكردنه‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كانبوو له‌گه‌ڵ لیژنه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا وله‌وانه‌ سه‌ندیكای‌ مامۆستایان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com