سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: په‌رله‌مان پاڵپشتی‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كات بۆ باشتركردنی‌ ئاستی‌ بژێوی‌ ژیانی هاوڵاتیان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/3/2018 سه‌ردانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ خه‌زرای‌ (رۆژئاوای‌ به‌غدا) كرد و چاوی‌ به‌ژماره‌یه‌ك له‌دانیشتوان و كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزی‌ گوێبیستی‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانبوو سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ئه‌منی‌ و خزمه‌تگوزاری‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ و تیشك خرایه‌سه‌ر كێشه‌كان و چۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ قۆناغی دوای‌ داعش پێویستی‌ به‌هه‌موویان هه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌مووكه‌سێك رۆڵی خۆی‌ ببینێت له‌چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وپاراستنی‌ ئارامی ناوچه‌كان و گووتیشی:” ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پاڵپشتی‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كات بۆ به‌رزكردنی‌ ئاستی‌ بژێوی‌ ژیانی هاوڵاتیان وكارده‌كات له‌رێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ یاسا گرنگه‌كانه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ مافه‌كان و ژیانێكی‌ ئاسوده‌ بۆ هاوڵاتیان”.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ دانیشتوانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ خه‌زرا ستایشی‌ رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانیان كرد بۆ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان و ده‌ركردنی‌ یاسا گرنگه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیان.

 

نووسیگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
6/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com