شێخ حه‌مودی بۆ شاندی سه‌ندیكای مامۆستایان: به‌ڵینمان دا وجێبهجێمان كرد.. وبهلێنتان پێده‌ده‌ین كه خانه‌ی نیشته‌جێبوون بۆتان دابین بكه‌ین و پاڵپشتیمان بۆ ئێوه به‌شێكه له ئه‌ركی ئاینی و نشتیمانی
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/3/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی و له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ شاندی سه‌ندیكای مامۆستایان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عه‌باس سودانی، رونیكرده‌وه كه په‌سه‌ندكردنی یاسای پاراستنی مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه و به‌شێكه لهبهرپسیارێتی ئاینی و نشتیمانی ئێمه به‌رامبه‌ر په‌یامبه‌رانی زانست و جێبه‌جێكردنه بۆ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه بهئێوهمان داوه و خوای گه‌وره یارمهتیدهرمانبوو بۆ جێبه‌جێكردنی.
هه‌روه‌ها حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه كارده‌كات بۆ كاراكردنی به‌نده‌كانی یاساكه وداوای له سه‌ندیكا كرد لیژنه‌یه‌ك پێكبێنێت بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاساكه به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ چاكسازی ده‌زگای خوێندن وخواستهكانی مامۆستایان‌دا بگونجێت.
هه‌روه‌ها د. حه‌مودی وه‌كو بهرزنرخاندنێك بۆ رۆڵی مامۆستا له‌دروستكردنی نه‌وه‌كانی به‌توانا بۆ بنیاتنانی كۆمهڵگاو وروبهڕوبوونهوهی بیری گێلهشوێن، بهڵێنیدا كه به‌رده‌وام بێت له‌پاڵپشتیكردنی ئه‌و توێژه وچاودێری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یاساكه بكات و هه‌وڵی جدی بدات بۆ دابینكردنی خانه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی شاندی میوان سوپاس و پێزانینی مامۆستایانی به‌غداو هه‌موو پارێزگاكانی وڵات گه‌یانده شێخ حه‌مودی بۆ پاڵپتشتیكردنی به‌رده‌وامی بۆ مامۆستایان و به‌شداری كارای به‌ڕێزی له‌ده‌ركردنی یاساكه كه “ده‌سكه‌وتێكی مێژوویه” بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقی و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كه‌م كه‌سایه‌تیه كه سه‌ردانی سه‌ندیكای كرد‌و پاڵپشتی بێسنوری خۆی پێشاندا له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی گفتوگۆی به‌غدا.