ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵێك كه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئینته‌رنێت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاویانكردوته‌وه‌، گوایه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ سونه‌ له‌ماڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا كۆبوونه‌ته‌وه‌ وگوایه‌ باڵیۆزی‌ ناوبراو چه‌ند لێدوانێكی‌ داوه‌ كه‌ هه‌وڵێكی‌ تێكدان و نانه‌وه‌ی‌ فیتنه‌ی‌ تائیفی تێدایه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ بۆ حاڵه‌تی‌ یه‌كگرتوویی له‌نێوان عیراقیه‌كان وسووككردن وبه‌كه‌م زانینی سه‌ركه‌وتن و رزگاركردنی‌ خاكی وڵاته‌ له‌تیرۆریستانی‌ داعش.
لێره‌دا نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندن چه‌ند خاڵ و رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌خاته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: هه‌واڵه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ درۆیه‌كی‌ ئاشكرا كه‌ چه‌ند كه‌سێك بڵاوی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ وهه‌وڵده‌ده‌ن ناكۆكیه‌كان بقۆزنه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی‌ هه‌ڵبژاردن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌وشێوه‌یه‌ نه‌ له‌ماڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و نه‌ له‌هیچ شوێنێكی‌ تر ئه‌نجام نه‌دراوه‌.
دووه‌م: ئێمه‌ دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وهه‌موو سه‌ركرده‌كانی‌ سونه‌ پابه‌ندن به‌ په‌یڕه‌وی‌ دیموكراتی و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی‌ هه‌موو گه‌لی‌ عیراق به‌پێی‌ پێوه‌ره‌كانی‌ ده‌ستورو یاسا.
سێیه‌م: دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵی‌ له‌و جۆره‌ مایه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت كه‌ هه‌ندێك كه‌سی‌ نه‌خۆش له‌ڕوی‌ ده‌رونیه‌وه‌ هه‌ن رازین به‌وه‌ی‌ دووباره‌ وڵات به‌ره‌و ناكۆكی و خوێنڕشتن بچێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ دڵنیاین له‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ جێگه‌ی‌ خۆێ له‌ناو عیراقیه‌كاندا ناگرێت وئه‌نجامیان نابێت.
له‌كۆتاییدا، داوا له‌هه‌موو ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه‌ وردبینی وراستگۆیی پێوه‌ریان بێت له‌گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كان، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی هاوڵاتیان و یه‌كگرتویی وسه‌قامگیری وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ درۆ هه‌ڵبه‌ستن به‌مه‌به‌ستی‌ تێكدانی‌ برایه‌تی‌ له‌نێوان هاوڵاتیاندا تاوانه‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ تێكدانی‌ هه‌موو كارو ماندوبونی‌ عیراقیه‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به‌حاڵه‌تی‌ یه‌كده‌ستی‌ و لێكتێگه‌یشتن.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
7/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com