سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران گرنگی هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی هه‌رێمیدا بۆ به‌هێزكردنی‌ ئاشتی‌ و سه‌قامگیری له‌گه‌ڵ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئێرانی دووپاتده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8/3/2018 له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئێران به‌ڕێز ئیسحاق جیهانگیری‌ و شاندی یاوه‌ری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی‌ سیاسی وره‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ ئاشتی‌ هاوبه‌ش له‌رێگه‌ی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ هاریكاری‌ له‌نێوان وڵاتانی‌ هه‌رێمیدا تاوتوێكراو جه‌خیشكرا له‌سه‌ر كاركردن بۆ پاراستنی‌ ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر تیرۆر كه‌ عیراق به‌هاوكاری‌ وڵاتانی‌ دۆستدا قوربانی گه‌وره‌ی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی داوه‌.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش بۆ چه‌سپاندنی فاكته‌ره‌كانی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ و به‌رهێنان و پاڵپشتیكردنی‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی‌ سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی له‌ناوچه‌كه‌و خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی وڵاتان وبه‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی‌ ورێزگرتن له‌سه‌روه‌ری‌ هه‌موولایه‌ك كرا.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
8/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com