هومام حه‌مودی: یاسای حه‌شدی شه‌عبی به‌پێی فه‌رمانی دیوانی به‌كرداری جێبه‌جێكرا و یاساكه به‌شێكه له‌پێدانه‌وه‌ی قه‌رز بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی: یاسای حه‌شدی شه‌عبی به‌پێی فه‌رمانی دیوانی به‌كرداری جێبه‌جێكرا و یاساكه به‌شێكه له‌پێدانه‌وه‌ی قه‌رز بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ده‌ركردنی فه‌رمانی دیوانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌گونجاندنی بارودۆخی حه‌شدی شه‌عبی ودامهزراندنیان له‌سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی و یهكسانكردنیان به هاوشێوه‌كانیان له‌هێزه‌كانی سوپا بهرزنرخاندو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌مافێكی ئاسایی حه‌شد زانی و وه‌كو رێزگرتنێك بۆ قوربانیدانیان وبه‌شێك له پێدانه‌وه‌ی قه‌رز بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی رونیكرده‌وه كه یاسای حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌ی كه پێشتر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندكرا، ئه‌مڕۆ به‌و پێوه‌رانه جێبه‌جێكرا به‌جۆرێك كه ماوه‌ی خزمه‌تكردنی تاكه‌كانی حیساب ده‌كرێت.
شێخ حه‌مودی رونیشیكرده‌وه كه حه‌شد توانی خاك رزگار بكات و له‌داهاتوودا به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا ده‌كات و پاڵپشتی به‌رده‌وامی خۆی بۆیان دووپاتكرده‌وه وبهئهركێكی نشتیمانی و شه‌رعی وئه‌خلاقی له‌قه‌ڵه‌مدا.