سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ مه‌سیحیه‌كان هه‌وڵێكی‌ تره‌ بۆ وروژاندنی‌ ناكۆكی‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگادا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/3/2918 له‌لێدوانێكیدا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ئامانجگرتنی مه‌سیحیه‌كان به‌ئامانجگرتنێكی‌ راسته‌وخۆیه‌ بۆ یه‌كگرتوویی نشتیمانی‌ وهه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداره‌ وپێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك روبه‌ڕوی‌ ببینه‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی:” كرده‌وه‌كانی‌ تێكده‌ر به‌رامبه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كان به‌تایبه‌تی‌ مه‌سیحیه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی‌ وروژاندنی ناكۆكی‌ ودروستكردنی‌ كێشه‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگاو ده‌ركردنی‌ تواناو پێكهاته‌ ره‌سه‌نه‌كان له‌وڵات وئه‌و تاوانه‌ی‌ كه‌ له‌م دواییه‌ ده‌رهه‌ق به‌ یه‌كێك له‌ خێزانه‌ مه‌سیحیه‌كان ئه‌نجامدرا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ تری‌ له‌م جۆره‌یه‌”، جبوری‌ داوای له‌ده‌زگاكانی‌ ئاسایش كرد به‌رپسیارێتی‌ بگرنه‌ ئه‌ستۆ وپارێزگاری‌ له‌هه‌موو هاوڵاتیانی‌ وڵات بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گووتی‌:” مه‌سیحیه‌كان به‌خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر ئالنگاری‌ وتاوانه‌كاندا، خۆشه‌ویستی‌ قوڵی‌ خۆیان بۆ وڵات و عیراقیه‌كان سه‌لماند” .
له‌كۆتاییدا جبوری‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌و خێزانه‌و هه‌موو مه‌سیحیه‌كان كرد بۆ گیانله‌ده‌ستدانی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانی‌ مه‌سیحی له‌ده‌ستی چه‌ند تاوانبارێكدا له‌به‌غدا.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
11/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com