شێخ حه‌مودی‌ داواده‌كات ژنانی سه‌ركه‌وتو له‌ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌تدا خه‌ڵات بكرێن و دووپاتیده‌كاته‌وه‌: ئه‌گه‌ر “دایك”ی‌ عیراقی نه‌بوایه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌ده‌هات

له‌میانه‌ی‌ چاودێریكردنی‌ بۆ ئاهه‌نگێكی‌ تایبه‌ت به‌ خه‌ڵاتكردنی‌ ئافره‌تی داهێنه‌ر…
شێخ حه‌مودی‌ داواده‌كات ژنانی سه‌ركه‌وتو له‌ده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌تدا خه‌ڵات بكرێن و دووپاتیده‌كاته‌وه‌: ئه‌گه‌ر “دایك”ی‌ عیراقی نه‌بوایه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌ده‌هات
ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/3/2018 له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وبه‌ئاماده‌بونی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ و سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ شه‌هیدان وژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی‌ زانكۆ، چاودێری‌ ئاهه‌نگێكی‌ به‌شی‌ ئافره‌تانی‌ سه‌ر به‌نووسینگه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كرد تێیدا خه‌ڵاتی حه‌فتا ئافره‌تی داهێنه‌رو سه‌ركه‌وتو له‌كاره‌كانیاندا كرا.
ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ له‌دایكبوونی‌ فاتیمه‌ی‌ زه‌هرا ره‌زای‌ خوای‌ له‌سه‌ربێت وهاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی‌ جیهانی‌ ئافره‌تان ورۆژی‌ ئافره‌تی‌ عیراقی به‌ستراو تێیدا شێخ حه‌مودی‌ داوای‌ له‌وه‌زاره‌ت وهه‌موو ده‌زگاكانی‌ تری‌ حكومه‌ت كرد ئاهه‌نگێكی‌ ساڵانه‌ ببه‌ستن بۆ خه‌ڵاتكردنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ پێشكه‌وتوی‌ ئافره‌ت ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌ كاره‌كانی‌ خۆیاندا سه‌ركه‌وتوون و داوایكرد هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ دیارده‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ئافره‌تان.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ گووتی‌ كه‌ ئافره‌تی‌ عیراقی له‌زۆر بواردا كاری‌ وایكردووه‌ كه‌ پیاوانی‌ نه‌یانتوانیوه‌ بیكه‌ن وئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ به‌ده‌ست نه‌ده‌هێندرا، چونكه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و پاڵپشتی‌ سه‌ره‌كی‌ پاڵه‌وانه‌كانبوو بۆ پاراستنی‌ عیراق له‌تیرۆر و زۆر شه‌هیدی‌ له‌پێناو ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوه‌ وسڵاوڕێزی‌ بۆ هه‌موو ژنانی عیراق نارد، ئه‌وانه‌ی‌ شوێن په‌نجه‌یان له‌ژیانی خێزانی وپیشه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ وسیاسیدا دیاره‌.
حه‌مودی‌ داواشیكرد بواری‌ زیاتر بدرێته‌ ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆڵی‌ كارای‌ خۆیان ببینن و پاڵپشتیان بكرێت بۆ زیادكردنی‌ متمانه‌ به‌خۆیان له‌كاتی دروستكردنی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ ژیرو رۆشنبیرو بوێر، هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ نازناوی‌ ” دایكی داهێنه‌ران ” به‌ دكتۆره‌ ” نه‌غه‌م عه‌وادی‌” به‌خشی‌ به‌هۆی‌ چاودێریكردنی‌ بۆ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ئافره‌تانی‌ داهێنه‌ر.
هه‌ر له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا خه‌ڵاتی‌ دوو ئافره‌تی‌ دایك كرا كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان دایكی حه‌وت شه‌هیدبوون پێنجیان كوڕن ودووانیشیان شه‌هیدی‌ كچ، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی یه‌كه‌مه‌كانی‌ زانكۆكانی‌ عیراق و ئه‌و داهێنه‌رانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵاتی‌ “داهێنان”یان به‌ده‌ستهێناوه‌ كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عه‌دیله‌ حمود ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ شێخ حه‌مودی‌ وبه‌شی‌ ئافره‌تی‌ سه‌ر به‌نوسینگه‌ی‌ به‌ڕێزی‌ به‌رزنرخاند وبه‌ڵێنیدا هاوكاری‌ به‌رده‌وام بكات بۆ به‌ستنی‌ سمیناری‌ تایبه‌ت به‌ خه‌ڵاتكردنی‌ داهێنه‌ران.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com