جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان به‌رزنرخاند
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراقی شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/3/2018 له‌لێدوانێكیدا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له پارێزگای به‌سرا و دواتر ناوچه‌ی حوسه‌ینیه له به‌غداو ناوچه‌كانی تر به‌رزنرخاند.
حه‌مودی گوتی:” هه‌ر تاكێك له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزی گه‌لی عیراقبوو له پرۆسه‌ی رزگاركردنی خاك له داعش” وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد” ئه‌وان هیوای گه‌لی عیراقن وبه‌رپسیارێتی بنیاتنان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری ودڵخۆشكردنی هاوڵاتی ده‌گرنه ئه‌ستۆ وله‌ڕۆژانی رابردوو ئه‌و شته‌مان بینی كاتێك ئه‌وان ده‌ستیانكرد به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی باشتركردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات”.