سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: پێویسته‌ پێداچونه‌وه‌ی ورد بۆ لیسته‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتندا بكرێت و ره‌چاوی‌ تێبینی و سه‌رنجی لایه‌نه‌كانی‌ جێبه‌جێكردن و یاسادانان و میللی بكرێت

له‌میانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریدا
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: پێویسته‌ پێداچونه‌وه‌ی ورد بۆ لیسته‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتندا بكرێت و ره‌چاوی‌ تێبینی و سه‌رنجی لایه‌نه‌كانی‌ جێبه‌جێكردن و یاسادانان و میللی بكرێت
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/3/2018 له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی، به‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ و راوێژكارانی‌ په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ به‌ست.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی‌ ئه‌و ناوانه‌ی‌ له‌ لیسته‌كانی‌ ئه‌و دواییه‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ردارگرتن و حجزكردنی پاره‌ی‌ گوازراو و ناگوازراو كراو به‌ڕێز جبوری‌ ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر ئینسافكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كرده‌وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ روبه‌ڕوی‌ تیرۆر بوونه‌وه‌ وبه‌شداریان له‌ بنیاتنانی ده‌زگاكانی‌ ده‌ستوری‌ وڵات كردووه‌ وئه‌وانه‌ی‌ ده‌ستیان به‌خوێنی‌ عیراقیه‌كان سورنه‌بووه‌ و له‌سه‌ر حیسابی پاره‌ی‌ گشتی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بووه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داوایكرد پێداچونه‌وه‌ی ورد بۆ لیسته‌كانی ناوبراو بكرێت وگووتی‌ كه‌ پێویسته‌ ره‌چاوی‌ تێبینی لایه‌نه‌كانی‌ جێبه‌جێكردن و یاسادانان و میللی بكرێت.
به‌ڕێزی‌ رونیشیكرده‌وه‌:” په‌رله‌مان به‌هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریدا چه‌ند رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و خاڵانه‌و ئینسافكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ كرده‌وه‌كانی‌ رژێمی‌ پێشوو زیانیان پێگه‌یشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاساو بڕیاره‌كان دادپه‌روه‌رانه‌بن و هه‌موو توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عیراق بگرێته‌وه‌” وئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌:” لیسته‌كانی‌ ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی‌ پێشوو 49700 كه‌سی‌ ده‌گرته‌وه‌، له‌كاتێكدا لیسته‌كانی‌ ئه‌و دواییه‌ ته‌نها 4354 كه‌س ده‌گرێته‌وه‌ وئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت به‌هه‌زاران كه‌س ده‌دات ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ پاره‌یان به‌پێی‌ یاساو بڕیاره‌كانی‌ رابردوو حجزكرابوو به‌ئازادی‌ پاره‌ی‌ و سامانی‌ خۆیان به‌كاربێنن”.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com