ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یازده یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/3/2018 له میانه‌ی درێژه‌دانی به چوارده‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی یازده یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتارانی رسواكرد و ئاماژه‌ی به ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتار كامل غرێری كرد و لیژنه‌ی یاسایی راسپارد بۆ به‌دواداچوونی روداوه‌كه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای ژماره (70) ساڵی 2017 تایبه‌ت به لكاندنی په‌یمانگای دادوه‌ری به ئه‌نجومه‌نی باڵای داده‌وه، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای دارایی هه‌مواركراوی ژماره (31)ی ساڵی 2011 كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای كۆمه‌ڵه‌ی زانستی كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای پاراستنی فه‌رمانبه‌ری یاسایی كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای یه‌كێتی بزنزمانه‌كانی عیراقی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وئابوری و وه‌به‌رهێنان و یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌هاوڵاتیانی سڤیل له‌مه‌سیحیه‌كان و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ڕێگه‌ی كه‌ركوك بۆ به‌غدا كرانه ئامانج شه‌رمه‌زاركرد و داوای له‌ده‌زگاكانی ئاسایش كرد رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.
دواتر په‌رله‌مانتار عه‌بدولقه‌هار سامه‌رائی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا به‌ناوی خه‌ڵكی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین به‌گشتی و شاری سامه‌ڕا به‌تایبه‌تی سوپاسی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی كرد بۆ ده‌نگدانیان له‌سه‌ر یاسای سامه‌ڕا پایته‌ختی شارستانیه‌تی ئیسلامی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك و تاوتوێی پرۆژه‌یاسای لێبوردن له سزای باج كرد، كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و ئابورییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار یوناده‌م كه‌نا به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا ئاماژه‌ی به‌تاوانه قیزه‌ونه‌كه‌ی ده‌رهه‌ق به‌خێزانی هیشام مه‌سكونی مه‌سیحی له‌ناوچه‌ی مه‌شته‌ل له به‌غدا و كوژرانی سه‌لاحه‌دین چچۆ له مانگی رابردوو له ناوچه‌ی نعێریه‌و كوشتنی هاوڵاتیه‌كی تری سابئی ودزینی دوكانه‌كه‌ی كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار جۆزێف سلێوه داوای له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به تاوانه‌كه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی مه‌سیحی له‌به‌غدا ئاشكرا بكات.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به تاوتوێكردنی راپۆرتی پرۆژه‌یاسای وه‌رگرتنی كرێی هاوشێوه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی كشتوكاڵی به‌كارنه‌هێندراوه‌و له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و كشتوكاڵ و ئاو وزۆنگاوه‌كانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن راپۆرتی پێشنیاری یاسای لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشه‌وه پێشكه‌شكرابوو تاوتوێكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی راپۆرتی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای ژماره 6 ی ساڵی 2000 تایبه‌ت به پله‌به‌رزكردنی خاوه‌ن پێشه‌ی ته‌ندروستی وپزیشكیه‌كان، كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای ده‌سته‌ی نشتیمانی بۆ رۆشنبیری و هونه‌ر كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتاییهێنا به‌تاوتوێكردنی راپۆرتی یاسای هه‌مواركردنی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 15/3/2018 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
13/3/2018