سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌ پێشوازی‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/3/2018 به‌ئاماده‌بوونی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌ پێشوازی‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا ئالنگارییه‌كانی‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و چۆنیه‌تی‌ نه‌هێشتنیان خرانه‌ڕوو و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ته‌واوكردنی‌ رێوشوێنی‌ ئه‌منی و یاساییه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ بابه‌تی‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان كرا وجه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر نه‌هێشتنی‌ گومان و ترس له‌ته‌زویركردنی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌ئكید له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌نگده‌ران بۆ كارتی‌ ده‌نگده‌ر پێش واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا بۆ رێگه‌گرتن له‌ هه‌ندێك لایه‌ن له‌گۆڕینی‌ ئیراده‌ی‌ ده‌نگده‌ران.
له‌كۆتاییدا هه‌مولایه‌ك كۆكبوون له‌سه‌ر چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی و كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ بێلایه‌ن و دادپه‌روه‌رانه‌ و پاراستنی‌ بنه‌مای یه‌كسانی‌ له‌ده‌رفه‌تداو به‌دیهێنانی‌ خواسته‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
13/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com