سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌ئكید له‌سه‌ر ته‌واوكردنی‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداریكردنی‌ هه‌موو عیراقیه‌كان به‌بێ‌ جیاوازی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كاته‌وه‌

له‌میانه‌ی‌ سه‌ردانیدا بۆ باره‌گای‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌ئكید له‌سه‌ر ته‌واوكردنی‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداریكردنی‌ هه‌موو عیراقیه‌كان به‌بێ‌ جیاوازی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كاته‌وه‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018 سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد وله‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاراندا كۆبووه‌.
له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزی‌ گوێبیستی‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانبوو سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌كارییه‌كانی‌ كۆمسیۆن له‌ڕوی هونه‌ری و لۆجستیه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی‌ ده‌ستنیشانكراوی‌ خۆیدا وتیشك خرایه‌سه‌ر ئالنگاری‌ و هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌سته‌كان به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كاندا.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌شداریكردنی‌ هه‌موو عیراقیه‌كان به‌بێ‌ جیاوازی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرده‌وه‌ وگووتی:” ئێمه‌ له‌به‌رده‌م ئالنگارییه‌كی‌ گرنگداین وپێویسته‌ هه‌موومان كاربكه‌ین بۆ سه‌رخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی‌ نشتیمانی‌ كه‌ پێویستی‌ به‌ پاڵشتی‌ سیاسی ومیللی هه‌یه‌” هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر دانانی‌ پلانی سیاسی كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی‌ ده‌نگده‌ران و بنكه‌كانی‌ تۆماركردن له‌كاتی دابه‌شكردنی‌ كارتی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ وهه‌روه‌ها پاراستنی‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌رۆژی‌ هه‌ڵبژاردندا وگووتی‌:” پێویسته‌ كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان له‌ناو خیوه‌تگاكانی‌ ئاواره‌كان وناوچه‌ رزگاركراوه‌كاندا ته‌واو بكات ومیكانیزمێك دابنێت بۆ ئاسانكردنی‌ دنگدان وبێبه‌ش نه‌كردنی‌ هاوڵاتیان له‌ده‌نگدان به‌هه‌ر جۆرێك له‌جۆره‌كان”.
هه‌روه‌ها جبوری‌ كاره‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ به‌رزنرخاند و رێوشوێنه‌كانی‌ به‌هۆكارێك بۆ زیادكردنی شه‌فافیه‌ت وده‌ستپاكی له‌كاره‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك وئه‌ندامانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ستایشی رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی‌ دیموكراتیه‌ت له‌وڵاتدا كرد.
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
14/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com