سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: ئه‌نجومه‌ن له‌رێگه‌ی یاسا‌و بڕیاره‌كانیدا پاڵپشتی له گه‌نجان كردووه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/3/2018 پێشوازی له ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و گروپی گه‌نجان و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراجۆر كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌كانی هاوڵاتیان و چۆنیه‌تی باشتركردنی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر رۆڵی گرنگی گه‌نجان له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان چالاكترین وكاراترین وزه‌ی مرۆڤین له‌بنیاتنانی وڵات وهیوای داهاتوون.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه سودوه‌رگرتن له‌سامانی لاوێتی و كاراكردنی وزه‌كانی بنیاتنانی راسته‌قینه‌یه بۆ وڵات وگرێنتی گه‌شه‌پێدانی دواڕۆژه وگووتی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌رێگه‌ی یاسا‌و بڕیاره‌كانیدا پاڵپشتی له گه‌نجان كردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” پێویسته رۆڵی گه‌نجان له‌قۆناغی داهاتوودا به‌هێزبكرێت وگرنگی به تواناكانیان بدرێت وپرۆژه‌ی بچووك بۆیان دابین بكرێت وپاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێت، هه‌روه‌ها بنه‌ماكانی په‌ره‌پێدانی ئابوری و وه‌به‌رهێنان كارابكرێن وكار بكرێت بۆ باشتركردنی ئاستی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی هۆكاره‌كانی ژیانێكی ئاسوده، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی وه‌رزش وده‌زگاكانی وه‌رزشی وگرنگیدان به‌لایه‌نه‌كانی رۆشنبیری وداهێنان”.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/3/2018