شێخ هومام حه‌مودی جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی بنه‌ماكانی پرۆسه‌ی دیموكراتی و دورخستنه‌وه‌ی له موزایه‌ده ده‌كاته‌وه
له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ د. ئه‌یاد عه‌لاوی…
شێخ هومام حه‌مودی جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی بنه‌ماكانی پرۆسه‌ی دیموكراتی و دورخستنه‌وه‌ی له موزایه‌ده ده‌كاته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/3/2018 چاوی به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نشتیمانی دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی پاراستنی پرۆسه‌ی سیاسی-دیموكراتی له‌وڵاتدا كرا‌و هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته به‌رنامه‌ی پارته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان واقیعی بن وپه‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌قینه له‌نێوان میلله‌ت و نوێنه‌ره‌كانیدا دروست بكات.
هه‌روه‌ها تاوتوێی پرۆسه‌ی سیاسی كرا و جه‌ختكرا له‌سه‌ر گرنگی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو دور له موزایه‌ده‌و پاراستنی حاڵه‌تی ئارامی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن و دواتر، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ده‌ستپاك و پاراستنی گیانی ده‌نگده‌ران كرا.