سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پیرۆزبایی هاتنی‌ جه‌ژنی‌ خه‌لیقه‌ له‌ رۆڵه‌كانی ئاینزای سابئی مه‌ندائی ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/3/2018 له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، پیرۆزبایی هاتنی‌ جه‌ژنی‌ خه‌لیقه‌ له‌ سابئی مه‌ندائیه‌كان كرد.
به‌ڕێزی‌ گووتی:” پیرۆزبایی له‌رۆڵه‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان له‌پێكهاته‌ی‌ سابیئه‌ی‌ مه‌ندائی له‌هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان ده‌كه‌م وهیوای‌ ئاشتی‌ وخێروخۆشی و ژیانێكی‌ ئاسوده‌ بۆ ئه‌وان و هه‌موو عیراقیه‌كان ده‌خوازم” هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی:” عیراقیه‌كان به‌یه‌كگرتوویی وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ خولقاندنی فیتنه‌و ناكۆكی‌، سه‌لماندیان بۆ جیهان كه‌ ده‌توانن توندڕه‌وی‌ له‌ناوبه‌رن”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران هه‌ڵوێسته‌كانی‌ پێكهاته‌كانی عیراق بۆ بنیاتنانی عیراقێك دور له‌ توندڕه‌وی‌ و تائیفه‌گه‌ری‌ به‌رزنرخاند وهیوای‌ خواست كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ بكاته‌ مایه‌ی‌ خۆشی‌ وگه‌شه‌پیدان و سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو رۆڵه‌گانی‌ ئه‌و پێكهاته‌یه‌و هه‌موو عیراقیه‌كان.
نووسێنگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
15/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com