سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: عیراق خوازیاره هه‌موو وڵاتانی دۆست و له‌وانه توركیا به‌شداری بكه‌ن له دۆسیه‌كانی وڵات‌دا به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا
له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا…
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: عیراق خوازیاره هه‌موو وڵاتانی دۆست و له‌وانه توركیا به‌شداری بكه‌ن له دۆسیه‌كانی وڵات‌دا به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 15/3/2018 چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی توركیا به‌ڕێز ئیسماعیل قه‌هره‌مان كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وئاسایشی عیراق وناوچه‌كه وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره هه‌موو وڵاتانی دۆست و له‌وانه توركیا به‌شداری بكه‌ن له دۆسیه‌كانی وڵات به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره رزگاركراوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و گووتی:” ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م ئالنگاری گه‌وره‌دایه‌و پێویسته هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بكرێت بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر و كۆتاییهێنان به بیری توندڕه‌وی كه كاریگه‌ری خراپی كردووته سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری چه‌ندین وڵات”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی فراوانكردنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانی عیراق و توركیا له‌ڕێگه‌ی ئاڵوگۆڕكردنه‌وه‌ی شاره‌زایی وپه‌ره‌پێدانی تواناكان و دابینكردنی ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی دراوسێ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هه‌وڵ و كاره‌كانی سه‌رۆك جبوری بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه به‌رزنرخاند و دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پاڵپشتی حكومه‌ت و گه‌لی عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كات.