هومام حه‌مودی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌ڵێنه‌كانیان سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق جێبه‌جێ بكه‌ن و كۆبیتش پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دووپاتده‌كاته‌وه
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ به‌ڕێز كۆبیتش…
هومام حه‌مودی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌ڵێنه‌كانیان سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق جێبه‌جێ بكه‌ن و كۆبیتش پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دووپاتده‌كاته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 15/3/2018 له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق به‌ڕێز یان كۆبیتش كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق كرا وشێخ حه‌مودی داوایكرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها حه‌مودی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی بانقی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عیراق كرده‌وه وهیوایخواست عیراق سوود له‌و سه‌ردانه وه‌رگرێت به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابوری و كاراكردنی بابه‌تی ئاسانكردنی پێدانی قه‌رزه‌كان.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا شێخ حه‌مودی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وخه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وئه‌وه‌ی به‌هه‌نگاوێك بۆ به‌هێزكردنی یه‌كپارچه‌یی عیراقی فیدرالی له‌قه‌ڵه‌مدا.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، حه‌مودی و كۆبیتش جه‌ختیان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وپاڵپشتیكردنی سه‌ربه‌خۆی و ده‌ستپاكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ی ده‌نگدان كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز كۆبیتش پابه‌ندبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هاوكاریكردنی حكومه‌ت و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له وڵات‌دا دووپاتكرده‌وه و رونیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو وڵاتاته‌كان پابه‌ندی به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بن سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و ناوچه رزگاركراوه‌كان و گووتی:” ئه‌مڕۆ عیراق له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی توندوتۆڵ ده‌وه‌ستێت كه پشت به‌ده‌ستور ورێزگرتن له‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا ده‌به‌ستێت”.