هومام حه‌مودی: قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ماسی ده‌ستكه‌وتێكه بۆ جوتیاری عیراقی وههڵمهتهكهمان تا سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌می نشتیمانی ناوه‌ستێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/3/2018 له‌لێدوانێكیدا، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ماسی به‌ستراو له‌هه‌موو ده‌روازه‌كانی سنوری به‌رزنرخاند و ئه‌و بڕیاره‌ی به هه‌نگاوێكی نشتیمانپهروهرانه له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ و هاندانی جوتیاری عیراقی بۆ فراوانكردن وپه‌ره‌پێدانی چالاكیه‌كانی.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كه پێش دوو ساڵ و نیو ده‌ستیپێكردوه به‌رده‌وام ده‌بێت و پاڵه‌په‌ستۆی بۆ سه‌ر حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی چاودێری وپاڵپشتیكردنی بۆ كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی به‌رهه‌می نشتیمانی سه‌رده‌كه‌وێت وتا دروشمی (له عیراق دروستكراوه) ببێته جێگه‌ی شانازی عیراقیه‌كان.
شایه‌نی باسه كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ماسی دوای چوار رۆژ دێت له‌سمیناری تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی به‌هره‌و شاره‌زایان به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ حه‌مودی وبه‌هاوكاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی له‌ژێر دروشمی (پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی رێگامانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاسایشی ئابوری خۆمان) به‌سترابوو.