جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد ئاماده‌كارییه‌كانی مه‌یدانی ورێوشوێنی هونه‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێز ئارام شێخ محمد ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 15/3/2018 له‌میانه‌ی گه‌شتێكی مه‌یدانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران وبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێشوازیان لێكرا، ئاماده‌كارییه‌كانی مه‌یدانی ورێوشوێنی هونه‌ری وئامادهكارییهكانی لۆجستی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی كرداری بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه بڕیاره له 12 مانگی ئایار ئه‌نجام بدرێت به‌سه‌ركرده‌وه.
شێخ محمد جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رونكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن بۆ ده‌نگده‌ران كرده‌وه له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوی كاره‌كانی فه‌رمانبه‌رو كاربه‌ده‌ستانی كۆمسیۆن وجێبه‌جێكردنی ئامادهكارييةكان له وێستگه‌كانی ده‌نگدان و به‌كارهێنانی میكانیزمی نوێ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا وگووتی كه پێویسته ده‌نگده‌ری عیراقی ئاگاداری ورده‌كاری كاره‌كانی سه‌نته‌رو ژوری پرۆسه‌كانی تایبه‌ت به‌زانیاری و به‌رنامه‌كانی نوێ و زانیاری فه‌رمی ده‌نگده‌ران بێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/3/2018