هومام حه‌مودی داوا ده‌كات چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاسایشی ئاو بكرێت و داوا له بانقه‌كان ده‌كات قه‌رزی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر دابین بكه‌ن
له‌میانه‌ی چاودێریكردنیدا بۆ سمینارێكی تایبه‌ت به‌پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی…
هومام حه‌مودی داواده‌كات چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاسایشی ئاو بكرێت و داوا له بانقه‌كان ده‌كات قه‌رزی پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر دابین بكه‌ن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی له‌وته‌یه‌كیدا له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی بۆ سمیناری تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی كه له‌لایه‌ن رێكخراوی كه‌فائاتی عیراقی وبه‌هاوكاری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی له‌ژێرناونیشانی (پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی رێگامانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاسایشی ئابوری خۆمان) به‌سترابوو، داوای له عیراقیه‌كان كرد پشت به‌خۆیان ببه‌ستن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كانی ئابوری و پشت نه‌به‌ستن به چاره‌سه‌رو به‌زه‌یی پێهاتنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و دوپاتیكرده‌وه كهپاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی وپه‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی ناوخۆ باشترین چاره‌سه‌ره بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئابوری ونه‌هێشتنی بێكاری و پاراستنی دارایی گشتی و داوای خه‌ڵاتكردنی داهێنه‌رانی كرد.
هه‌روه‌ها حه‌مودی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵمه‌تی نشتیمانی خۆی خسته‌ڕوو و تیشكی خسته سه‌ر ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م هاورده‌كردن و به‌قاچاغبردن له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان و دوركه‌وتن له كڕینی به‌رهه‌می ناوخۆ و گووتی: “پاره‌ی عیراقی ده‌بێت له‌ناو عیراقدا بمێنێت و رۆڵه‌كانمان شایه‌نترن بۆ كاركردن و پێویسته پشت به‌خۆمان ببه‌ستین وهه‌موومان پێكه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
هه‌روه‌ها د.حه‌مودی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌ی ئاسایشی ئاو بدۆزرێته‌وه و داوایكرد به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ئاو به‌كاربهێندرێت و سانسۆرێك بۆ هاورده‌كردن دابنرێت، له‌گه‌ڵ هاندانی به‌رهه‌مهێنان له‌جیاتی به‌كارهێنان ودابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئارام وهانده‌ر بۆ وه‌به‌رهێنان، هه‌روه‌ها داوایكرد پرۆژه بچوكه‌كان هان بدرێن.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا حه‌مودی ستایشی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی حكومه‌تی كرد سه‌باره‌ت به دابینكردنی پێنج ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانی بچوك وداوای له وه‌زاره‌ت و رێكخراوه‌كان كرد بیرۆكه‌ی خۆیان له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوای له بانقه‌كان كرد (قه‌رزی چاكه) بده‌نه داهێنه‌ران بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانیان.
ئه‌مه‌و لهسمینارهكهدا چه‌ندین گفتوگۆ ئه‌نجامدران و چه‌ندین كارنامه پێشكه‌ش كران كه له‌ئه‌نجامدا راسپارده‌ی گرنگ ده‌ركران، له‌كاتێكدا شێخ حه‌مودی سه‌ردانی پێشانگای به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان له‌گۆڕه‌پانی پێشانگای به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی كرد.