شێخ حه‌مودی‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی كۆچی‌ دوایی زاناو بیرمه‌ند عه‌بدلحه‌سه‌ن زه‌لزه‌له‌ راده‌گه‌ێنێت

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی زاناو بیرمه‌ندی‌ گه‌وره‌ د. عه‌بدلحه‌سه‌ن عه‌لی‌ زه‌لزه‌له‌ پێمان گه‌یشت وبه‌مردنی ئه‌و زانایه‌ عیراق یه‌كێك له‌ بیرمه‌نده‌كانی‌ خۆی‌ له‌ده‌ستدا كه‌به‌ به‌رهه‌می‌ زانستی‌ و رۆشنبیری‌ وئه‌ده‌بی و ئابوری‌ خۆی‌ بیری‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ خوالێخۆشبوو یه‌كێكبوو له‌ دبلوماتكارانی‌ وڵات وهه‌رده‌م خزمه‌تكاری‌ وڵات و گه‌لی‌ خۆیبوو.

لێره‌دا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌بنه‌ماڵه‌ی‌ خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و داواكارین له‌خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رینی خۆی‌ شادبكات و سه‌بوریش بداته‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌.

انا لله وانا الیه راجعون.

شێخ د. هومام حه‌مودی‌

جێگری‌ یه‌كه‌می سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی عیراق

20/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com