هومام حه‌مودی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر یاریگاكانی عیراق له وه‌زیری لاوان و وه‌رزش وهه‌موو عیراقیه‌كان پیرۆز كرد
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/3/2018 نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی وه‌زیری لاوان و وه‌رزش به‌ڕێز عه‌بدولحسێن عه‌بتان كرد تێیدا هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر یاریگاكانی عیراق له‌خۆی و هه‌موو عیراقیه‌كان پیرۆزكرد و هه‌وڵه فه‌رمی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رزنرخاند و ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
” برای به‌ڕێز عه‌بدولحسێن عه‌بتان وه‌زیری لاوان و وه‌رزش
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر یاریگاكانی عیراق، پیرۆزبایی له‌ئێوه‌و هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش ده‌كه‌م وهه‌موو هه‌وڵ و ماندوبونێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ئیراده‌ی فه‌رمی به‌رپرسه‌كان به‌گشتی به‌رزده‌نرخێنم وئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پاڵپشتێكبوو وهه‌ڵوێستێكی نشتیمانی به‌رزی نواند بۆ به‌رزكردنی ناو و پێگه‌ی عیراق وبۆ ئه‌وه‌ی یاریگاكانی عیراق پێگه‌و ناوی جارانی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو هه‌وڵ و كارێكی دڵسۆز‌و نشتیمانپه‌روه‌رانه ده‌خوازین.
شێخ د.هومام حه‌مودی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
21/3/2018