سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ وه‌رزشوانان: هه‌رچه‌ند وه‌رزش له‌وڵاتێكدا پێشكه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ ده‌رفه‌تی‌ تیرۆر له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ خۆبه‌خشی‌ نوێ كه‌مده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/3/2018 به‌به‌شداری‌ پۆڵێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی‌ عیراق، ئاماده‌ی‌ كۆمبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ وه‌رزشی‌ و تیپه‌ میللیه‌كانی‌ سه‌ر به‌پارێزگا جیاكان بوو.
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ووته‌یه‌كیدا رۆڵی‌ وه‌رزشوانانی‌ عیراقی له‌قۆناغی رابردوودا له‌دڵخۆشكردنی‌ عیراقیه‌كان به‌رزنرخاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پاڵپشتی‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ده‌كات و چه‌ندین یاسای بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ركردووه‌ و ده‌ریده‌كات و زۆرێك له‌ئالنگارییه‌كانی‌ به‌رده‌م وه‌رزشدا له‌رێگه‌ی‌ به‌دواداچوونی‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان چاره‌سه‌ركراون.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” هه‌رچه‌ند وه‌رزش له‌وڵاتێكدا پێشكه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ ده‌رفه‌تی‌ تیرۆر له‌به‌ده‌ستهێنانی‌ خۆبه‌خشی‌ نوێ كه‌مده‌بێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت یاریگای‌ نوێ دروست بكات وهانی‌ وه‌رزش بدات وئاسانكاری‌ ته‌واو بكات بۆ گه‌نجانی‌ وڵات له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ وڵأت ته‌نانه‌ت له‌گوند ودێهاته‌كانیشدا”.
هه‌روه‌ها جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاری‌ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ له‌سه‌ر چه‌ند یاریگایه‌كی‌ عیراق پێشكه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌یه‌ و كاری‌ ده‌زگاكانی‌ وه‌رزشی‌ وڵاتی‌ له‌م بواره‌دا به‌رزنرخاند وبه‌هه‌نگاوێكی‌ باشی‌ وه‌سفكرد بۆ كردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی له‌نێوان وه‌رزشوانانی‌ عیراق وهه‌موو جیهان.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
24/3/2018


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com