سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كاته‌وه شان به‌شانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا بۆ پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/3/2018 پێشوازی له پۆڵێك گه‌نجی چالاكوانی مه‌ده‌نی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی وڵات و ڕۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌پاراستنی ماف وئازادییه‌كان كرا و تیشك خرایه‌سه‌ر گرنگی تواناكانی گه‌نجانی چالاكوان له‌بواری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و داڕشتنی دوارۆژی وڵات به‌پێی تێڕوانینی دیموكراتی.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و لێبورده‌یی كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك دیارده له‌كۆمه‌ڵگادا ورێگهخۆشكردن بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی جۆرێك له لێكتێگه‌یشتن و كاركردنی هاوبه‌ش له‌نێوان رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا وله‌سه‌روی هه‌مویاندا دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار وبه‌هێزكردنی بواری خزمه‌تگوزاری.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
25/3/2018